Esra Ağaçyetiştiren
21 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 25 شوبات 2025
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، شەهیدبوونی سەربازێکی لە میانی شەڕ و پێکدادان لەگەڵ تیرۆریستان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لە ٢٠ی شوباتدا لە میانی شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، هاوڕێی قارەمانمان مستەفا ئوسلو شەهید بوو. داوای لێخۆشبوون لە خوا بۆ شەهیدە ئازیزەکەمان دەکەین کە ئازار و خەمێکی قووڵی لا دروست کردین و سەرەخۆشی لە خێزانە بەڕێزەکەی و سوپای تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین".