Faruk Hanedar
20 شوبات 2025•نوێکردنەوە: 22 شوبات 2025
قودس - AA
لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل، حەماس تەرمی چوار دیلی ئیسرائیلی کە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژران ڕادەستی خاچی سوور کرد.
تەرمی هەریەک لە ئۆدید لیفشیتز، شیری بیباس، ئاریێڵ بیباس و کفیر بیباس کە لە شاری خان یونس لە کەرتی غەززە لە نێو تابوتدا ڕادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کران، ڕەوانەی ئیسرائیل دەکرێن.

گوتەبێژی لیواکانی عێزەددین قەسامی باڵی سەربازی حەماس، ئەبو عوبەیدە لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند: "پێش بۆردومانکردنی شوێنی دەستبەسەرکراوان بە ئەنقەست لەلایەن فڕۆکەکانی زایۆنیستی داگیرکەر، هەموویان لە ژیاندابوون".
بەپێی ڕێککەوتنەکە، لە بەرامبەر ڕادەستکردنەوەی چوار تەرمە ئیسرائیلییەکە، لە ٢٢ی شوباتدا گرووپێک لە دیلە فەڵەستینییەکان لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازاد دەکرێن.
