Abdel Ra'ouf D. A. R. Arnaout
17 ئەیلوول 2024•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2024
قودس ــ AA
سوپای ئیسرائیل برینداربوونی سەربازێکی دیکەی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە کەرتی غەززە، ڕاگەیاند.
سوپای ئیسرائیل لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە سەربازێکی دیکەی لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە باشووری کەرتی غەززە، بەسەختی برینداربووە.
ڕاشیگەیاندووە کە سەربازەکە بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر لەوبارەیەوە بخاتەڕوو.
بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بڵاوکراوەتەوە، ژمارەی ئەو سەربازانەی ئیسرائیل کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا لە شەڕی غەززەدا کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٧٠٩ سەرباز کە ٣٤٢یان لە شەڕ و پێکدادانە وەشکانییەکاندا، کوژراون.
هەر بەپێی ئامارەکەی سوپای ئیسرائیل، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا، چوار ھەزار و٤٤٨ سەربازی ئیسرائیل لە شەڕی غەززەدا برینداربوون کە دوو ھەزار و ٢٨١یان لە شەڕ و پێکدادانە وەشکانییەکاندا، برینداربوون.