Cüneyt Karadağ,Bahattin Gönültaş
13 نیسان 2021•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2021
به‌رلین – AA
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، ڵۆید ئۆستن رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی به ره‌وانه‌كردنی نزیكه‌ی ٥٠٠ سه‌ربازی دیكه، بوونی سه‌ربازیی خۆی له ئه‌ڵمانیا زیاتر ده‌كات.
لۆید ئۆستن له میانی یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمیی خۆیدا بۆ ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی، ئانێگرێت كرامپ كارنباوهر له به‌رلین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه كۆتایی‌یان هێناوه به پلانی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانیان له ئه‌ڵمانیا، گوتی: "ئه‌مڕۆ خۆم به خۆشحاڵی خۆم ده‌رده‌بڕم به‌وه‌ی كه بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له ئه‌ڵمانیا زیاتر ده‌كه‌ین".
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وڵاته‌كه‌ی نزیكه‌ی ٥٠٠ سه‌ربازیی دیكه ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و ره‌وانه‌كردنی ئه‌م سهربازانهیش تواناكانی وڵاتانی هاوپه‌یمان له ناتۆ زیاد ده‌كه‌ن له جه‌نگی سایبه‌ردا.