Zuhal Demirci
20 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2022
لەندەن-AA
دوای دەست لەکارکێشانەوەی سوێلا برهیڤەرمان، گرانت شاپس کرایە وەزیری ناوخۆی بەریتانیا.
لەو راگەیەندراوەی کە لە ئۆفیسی ژمارە ١٠ی سەرۆکایەتی وەزیرانی بەریتانیاوە بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، گرانت شاپس ئەرکی وەزیری ناوخۆی بەریتانیای پێ سپێردراوە.
گرانت شاپس لە حکوومەتی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، بۆریس جۆنسن ئەرکی وەزیری گواستنەوەی پێ سپێردرابوو.
- برهیڤەرمان بووە ئەو وەزیرهی ناوخۆی بەریتانیا کە لە ساڵی ١٨٣٤وە تا ئێستا کەمترین ماوە لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە
وەزیری پێشووی ناوخۆی بەریتانیا، سوێلا برایڤەرمان کە سەرۆکوەزیران، لیز تراس ٤٣ رۆژ پێش ئێستا پۆستی وەزارەتی ناوخۆی پێ سپارد، بەهۆی پێشێلکردنی یاساکان بەشێوەیەکی تەکنیکی دوای ئەوەی بەڵگەیەکی فەرمیی لە رێگەی ئیمەیڵی کەسییەوە ناردبوو، دەست لەکار کێشانەوەی راگەیاند.
بەمشێوەیەش سوێلا برایڤەرمان، لەدوای ویڵنگتۆن دوکو ئارسەر ویڵسلیی یەکەم کە لە ساڵی ١٨٤٣ دوای ٣٠ رۆژ لە وهرگرتنی ئەرکەکەی دەستی لەکارکێشابوویەوە، ئەو وەزیرهی ناوخۆی بەریتانیا كه کەمترین ماوە لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە
برهیڤەرمان لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠هوه وەک وەزیری ناوخۆ دهستنیشانكراوه و تا ٦ی ئەیلوول سەرۆکی داواکاری گشتیی بەریتانیا بووە.
وەزیری دارایی، کواسی کوارتینگ کە لە ١٤ی تشرینی یەکەمدا لەلایەن سەرۆکوەزیران، لیز ترهس لە کارەکەی دوورخرایەوە بۆ ماوەی ٣٨ رۆژ لەو ئەرکە مابوویەوە.