Mehmet Tosun,Zafer Fatih Beyaz,Özcan Yıldırım,Ferdi Türkten
20 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربارەی قەیرانی گازی سرووشتیی لە ئەورووپا رایگهیاند: "ئێمە بەو رێککەوتنانەی کە کاتی خۆی ئەنجامماندا و ئەو هەنگاوە دیپلۆماتییانەی کە هاویشتوومانه، لە دۆخێکی ئاسوودەترداین".
لە گوتارێکیدا كه لە میانی رێوڕەسمی کردنەوەی خانەی موختاران و دانانی بەردی بناغەی باڵەخانەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە ١٠٠ موختار کە بە بۆنەی ١٩ی تشرینی یەکەم رۆژی موختارەکان لە شەقامی ئاکای بەڕێوەچوو، رهجهب تهیب ئهردۆغان ئاشكرایكرد، موختارەکان کە ناوکی پۆڵایینی سیستمی بەڕێوەبردنی تورکیان، ناچاربوون ساڵانێکی زۆر بۆ بەدەستهێنانی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە شایەنیانە چاوەڕوان بن و پێش ئاک پارتی دەرگای دەوڵەت و سیاسەتیش بەڕووی موختارەکاندا داخراوبووه.
ئهردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە جیاوازییان لەگەڵ ئەوانەی کە هیچ ئامانجێکیان بۆ تورکیا و داهاتووی نییە بینراوه و گوتی: "ئەوانەی کە هێشتا چارەسەریان بۆ پرسەکانی خۆیان نەدۆزیوەتەوە، چاوەڕوانی ئەوەیان لێناکەین کە پێشنیازێک بکەن ببێتە دەرمان بۆ وڵات و گەلەکەیان. ئێمە لەو قۆناغە پڕ ئاڵۆزییەی کە جیهان و ناوچەکەمان پێیدا تێدەپەڕێت، لە پێناو خۆشی، ئاسوودەیی و خوشگوزەرانی ئابووریی ٨٥ ملیۆن هاووڵاتی کاردەکەین و لە ناوەوە و لە دەرەوە بە پێداگرییەوە بەرگری لە مافەکانیان دەکەین. هەروەکو ٢٠ ساڵی رابردوو لەو رێگایەی کە دەگاتە ٢٠٢٣ رەزامەندی لە لایەنەکانی دیکە داوا ناکەین بەڵکو لە ئیرادەی بێگەردی گەلە خۆشەویستەکەمان داوادەکەین".
سهركۆماری توركیا جەختی لەوە کردەوە کە لەبەردەم کەسدا راناوەستن گوێ لە قسەکانیان بگرن، هاووڵاتیانیان ملکەچ ناکەن و بۆ هیچ کەس و هیچ وڵاتێک پێ بهسهر ئابڕوویاندا نانێن و گوتی:
"ئەمەش دیسان لەگەڵ ئێوەی موختارەکانمان پێکەوە شان بە شان دەهێنینە دی. یەکبوونمان لەم قۆناغە هەستیارەدا کە قەیرانی ئابووری تەواوی جیهانی گرتووەتەوە و هەمووی هەژاندووە بە وڵاتە پێشکەوتووەکانیشەوە، گرنگتر دهبێت. ئەوەی دەبینرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان کەمیی خۆراک و وزە کاریگەریی زۆر جددیتریان لەسەر وڵاتە پێشکەوتووەکان دەبێت. سوپاس بۆ خوا هەمووی دەڵێن 'ئایا کێشەی گازی سرووشتیی ئێمە چی بەسەردێت؟'، سوپاس بۆ خوا ئێمە کێشەی لەو جۆرەمان نییە. ئێمە بەو رێککەوتنانەی کە کاتی خۆی ئەنجامماندا و ئەو هەنگاوە دیپلۆماتییانەی کە هاویشتوومانه، لە دۆخێکی ئاسوودەترداین".
رهجهب تهیب ئهردۆغان باسی لەوەش کرد کە لە زیادکردنی پارەی حەقدەستەوە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کە رایانگەیاندووە و تاکو پاکێجەکانی پاڵپشتیی کۆمەڵایەتی خاوەندارێتی هاووڵاتیانیان دەکەن، هەوڵیان داوە بارگرانییەکانیان سووک بکەن و گوتی: "پەنا بەخوا، لێرە بەدواشەوە بەردەوام دەبین لە بهشكردنی تواناکانی دەوڵەتەکەمان لەگەڵ هاووڵاتییانمان. چاوەڕێی پاڵپشتییەکی زۆر بەهێز لە ئێوەی موختارەکانمان بۆ هەوڵەکانی بونیاتنانی تورکیای سەدە دەکەین".