Abdullah Shukur
29 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2018
تۆرۆنتۆ - AA
حکوومەتی کەنەدا رایگەیاند کە بڕیاری سزادانی ١٧ی ھاووڵاتی سعوودی کە لە کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی تێوەگلاون، دەرکردووە.
وەزیری دەرەوەی کەنەدا، کریستیا فریلاند بە نووسراوێک رایگەیاند کە بڕیاری سزادانی ١٧ی ھاووڵاتی سعوودی کە لە کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی تێوەگلاون، دەرکردووە.
فریلاند راشیگەیاند کە لەم بڕیارەدا ئەم کەسانە کراونەتە ئامانج کە دەستیان لە کوشتنی رۆژنامەنووسی سعوودی، جەمال خاشقچی ھەیە و گشت ماڵ و سامانی ئەو کەسانە لە وڵاتی کەنەدا بلۆک کراون.
فریلاند گوتیشی: "لە پاڵ ئەوەی سزا بەسەر ئەو ١٧ ھاووڵاتییە سعوودیە سەپێنراوە، دەمانەوێ تاوانی کوشتنی خاشقچی بە شێوەیەکی ئاشکرا و ورد، کاری لەسەر بکردرێ. ئەو لێدوانانەی تاکو ئێستا لەلایەن سعوودیەوە پێشکەش کراون دوورن لە راستی و متمانەپێکراوی. کەنەدا پێداگرە لە بەرگریکردن لە پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ و بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە ئازادی رۆژنامەگەڕی لە سەرتاسەری جیھان".