Rewa Mahmood Hasan
28 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگریی "Elhiblu 1" كه ئاڵای پالاوی هه‌ڵكردبوو و له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا رفێندرابوو له لایه‌ن سوپای ماڵتاوه رزگارکرا.
لە راگەیەندراوێکی سوپای ماڵتادا هاتووە، کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە لایەن چەند چەتەیەکی دەریاوە لە رێگەی بەلەمی خێراوە رفێندرابوو، دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا رزگار کرا.
كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگریی "Elhiblu 1" كه ئاڵای پالاوی هه‌ڵكردبوو لە ٢٢ی ئادار لە ناوچەی توزلا سەربە پارێزگای ئیستانبوڵ بەڕێکەوتبوو، شەوی رابردوو له كه‌ناراوه‌كانی لیبیا لە لایەن چەند چەتەیەکی دەریاوە رفێندرا.
کەشتییە نەوت هەڵگرەکە کاپتنەکەی تورکە، چوار کارمەندی هیندستانی و یەکێکی لیبی بوون.