Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن – AA
گوتەبێژی کۆشکی سپی، سارا سەندەرس دەنگۆکانی هەماهەنگی ژێر بەژێری نێوان تیمی هەڵبژاردنی دۆناڵد ترەمپ و رووسیای رەتکردەوە، رایگەیاند: "ئەگەر هەماهەنگییەکی ژێر بە ژێر لەگەڵ رووسیا هەبێت ئەوا پارتی دیموکرات و (هیلاری) کلینتۆنە. نەک لەگەڵ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئێمە".
ساندەرس لەبارەی دۆسیەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە رووسیا و پێشهاتەکانی رۆژەوە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
لە وەڵامی پرسیارێک لە بارەی تۆمەتبارکردنی هێلاری کلینتۆن و پارتی دیموکرات لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە دۆسیەی لێکۆڵینەوەی پەیوەندیدار بە رووسیاوە، ساندەرس گوتی: "هەر لە رۆژی یەکەمەوە دیدگای ئێمە نەگۆڕاوە. بەڵام ئەوەی ئێستا دەبینیم ئەوەیە کە ئەگەر هەماهەنگییەکی ژێر بە ژێر لەگەڵ رووسیا هەبێت ئەوا لەگەڵ پارتی دیموکرات و کلینتۆنە. نەک لەگەڵ هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئێمە".
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە ئەو دۆسیە جیاجیانەی لەلایەن کۆنگرێس و داواکاری گشتیی رۆبەرت مولەر بەڕێوە دەچن بەڵگەیەکی ئەوتۆیان لەبەردەست نییە بیسەلمێنێت تیمی هەڵبژاردنی ترەمپ تاوانبارن، گوتی: "تاکو ئێستا ئەو هەموو پارەیە بەخۆڕایی خەرج کراوە".
لە کۆتایی قسەکانیشیدا ساندەرس بە پێویستی زانی ئەو دۆسیەیەی لێکۆڵینەوە لە دەستوەردانی رووسیا لە رێگای هێرشی سایبەرەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەسەر ترەمپ بەڕێوە دەچێت، تەواو بکرێت.
ترەمپ لە تویتێکدا نووسیوویەتی: "دوای چەند مانگێک لەو لێکۆڵینەوەی پارەیان تێچوو، ئیدی کەسانێکی زۆر لەو باوەڕەدان هەماهەنگی ژێر بەژێر لە نێوان رووسیا و ترەمپ نەبووە. بەڵکو هەماهەنگی ژێر بە ژێر لەگەڵ هیلاری کلینتۆن بوو".