Şenhan Bolelli,Hemın Othman Mohammed
28 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا - AA
بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی ئیسپانیا كه له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی مادده‌ی 155 لە ده‌ستوور پێی داوه، حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ته‌لۆنیای هه‌ڵوه‌شاندووەته‌وه و، بڕیاری داوە کە هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 21ی كانوونی یه‌كه‌مدا ئه‌نجامبدرێت، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمی، چووه واری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، ماریانۆ راجۆی، كه دوێنێ ئێواره ئه‌و بڕیارانه‌ی راگه‌یاند، ئه‌مرۆ له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاوكرایه‌وه. به‌پێی ئه‌و بڕیارانه‌ش به فه‌رمی ئه‌ندامانی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیس له كه‌ته‌لۆنیا له كاره‌كانیان دوورخرانه‌وه، رۆژانی 15-19 كانوونی یه‌كه‌م كه‌مپینی هه‌لبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له 21ی كانوونی یه‌كه‌مدا كه‌ته‌لۆنییه‌كان ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. هه‌روه‌ها ته‌واوی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كه‌ته‌لۆنیا داخران جگه له نوێنه‌رایه‌تی برۆكسل نەبێت.