Emel Öz Gözellik,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
سیئۆل – AA
وەزیری بەرگری ئەمریکا، جەیمس ماتیس رایگەیاند کۆریای باکوور بە مووشەکی ناوەکی هەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتانی هاوسێی و وڵاتانی دیکە چڕکردووەتەوە.
ماتیس و وەزیری بەرگری کۆریای باشوور، سۆنگ یۆونگ-موو لە سیئۆل کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ساز دا.
ماتیس ئاماژەی بەوە دا کە بەرنامەی چەکی ناوەکی و مووشەکی کۆریای باکوور نایاسایی و ناپێویستە، گوتی: " کۆریای باکوور بە مووشەکی ناوەکی هەڕەشەکانی بۆ سەر وڵاتانی هاوسێی و وڵاتانی دیکە چڕکردووەتەوە".
ماتیس سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ئەمریکا چەکی ناوەکی کۆریای باکوور وەک هێز قبوڵ ناکات و لە ئەگەری هەر هێرشێکی ناوەکی بۆ سەر ئەمریکا و هاوپەیمانانی بە توندترین شێوە بەرپەرچی دەدرێتەوە.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، وەزیری بەرگری کۆریای باشوور، سۆنگ یۆونگ-موو تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی رێککەوتوون لەسەر پتەوکردنی سیستەمی بەرگری سیئۆل و بەرەوپێشبردنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات.
دوێنێ ماتیس سەردانی گوندی پانمونجۆمی کرد کە ناوچەی داماڵرەوە لە سەربازانی کۆریای باشوور و کۆریای باکوور.