Hasan Esen,Ramal Abdullah Mahmood
28 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2017
بارسێلۆنا – AA
دوای ئەوەی پەرلەمانی کەتەلۆنیا سەربەخۆیی راگەیاند، حکوومەتی ئیسپانیا بە بڕیارێک سەرۆکی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری کەتەلۆنیا، کارڵس پیوگدەمۆنتی لە کارەکەی دوورخستەوە، بەڵام ناوبراو دان بە بڕیارەکەدا نانێت و رایگەیاند کە لە پێناو وڵاتێکی ئازاددا بەردەوام دەبێت لە کارەکانی.
دوای ئەوەی حکوومەتی ئیسپانیا بڕیاری بەڕێوەبردنی راستەوخۆی کەتەلۆنیای دا، پویگدەمۆنت بۆ یەکەمجار دوا و گوتارەکەی لە کەناڵی تەلەڤزیۆنی TV3 کەتەلۆنیا بڵاوکرایەوە. پیوگدەمۆنت دەستێوەردانی حکوومەتی ناوەندی راستەوخۆ لە هەرێمەکە بەپێی مادەی ١٥٥ی دەستوور بە هێرش لە قەڵەم دا دژی ئیرادەی گەل و دیموکراسی.
پیوگدەمۆنت سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە دان بە بڕیارەکانی حکوومەتی ناوەندیدا نانێت و داوای لە کەتەلۆنییەکان کرد بێ پەنابردنە بەر توندوتیژی و بە شێوەیەکی دیموکراسییانە بەردەوامن بن لە داکۆکی کردن لە "کۆمارە نوێیەکەیان". تیشکیشی خستە سەر ئەوەی بەردەوام دەبێ لە کارەکانی بۆ بونیاتنانی وڵاتێکی ئازاد.
ئەوەی بووە جێی سەرنج پویگدەمۆنت لە کاتی گوتارەکەیدا ئاڵای کەتەلۆنیا و یەکێتیی ئەورووپای لە پشتەوە دەبیندرا بێ ئاڵای ئیسپانیا.