Dildar Baykan Atalay
12 مای,س 2022•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2022
واشنتۆن - AA
جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی، کارین ژان پیێر بە توندیی کوشتنی پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە شیرین ئەبو عاقلەی سهركۆنه كرد كه لە کاتی رووماڵکردنی ھەواڵ لە شاری جنین لە باکووری کەناری رۆژئاوای داگیرکراو كوژرا و داوای لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کرد.
کارین ژان پیێر، لە ناو فرۆکەکەی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە کاتی سەردانەکەی بۆ شیکاگۆ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
ژان پیێر، دەربارەی کوشتنی پەیامنێری کەناڵی ئەلجەزیرە شیرین ئەبو عاقلە، گوتی: "بە توندیی سەرکۆنەی کوشتنی پەیامنێری ئەلجەزیرە و ھاووڵاتیی ئەمریکی شیرین ئەبو عاقلە دەکەین و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی دەکەین. بناگهوازی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی بنەڕەتی بۆ ئاشكراكردنی ئەو رووداوانەی کە کوشتنهكهی لێکەوتووەتەوە، دەکەین".
جێگری گوتەبێژی کۆشکی سپی وێڕای ئاماژەدان بە گرنگیی لێپرسینەوە لە ھێرشەکانی سەر میدیا و لێپێچینهوه لە بەرپرسیارانی كردهوهكان، جەختی لەوەش کردەوە کە بەردەوام دەبن له کارکردن بۆ ئەوەی رۆژنامەوانانی ئەمریکا بەبێ ترس کارەکانیان ئەنجامبدەن.
ھاوکات لە وەڵامی پرسیاری ئایا ئەم رووداوە کاریگهریی لەسەر سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی مانگی داھاتووی بایدن بۆ ئیسرائیل دهبێت یان نا، کارین ژان پیێر گوتی: "لە ئێستادا زانیارییەک نییە کە لەسەر ئەم بابەتە بتاندهمێ".