Zafer Fatih Beyaz,Merve Yıldızalp
14 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2024
بۆرگۆ ئیگنازیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات، محەمەد بن زاید ئال نهەیان کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە لووتکەی سەرکردەکانی G7، لە ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات ئال نهەیان کۆبووەتەوە و، پەیوەندیيە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئیمارات و پرسە هەرێمیی و جیهانییەکانیان تاوتوێ کردووە.
سەرکۆمار ئەردۆغان لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کرد گرنگە جیهانی ئیسلامی یەکگرتووانە دژی ئەو سیاسەتی کۆمەڵکوژییە بوەستێتەوە کە ئیسرائیل لە فەڵەستین پەیڕەوی دەکات.