Esin Işık
14 حوزەیران 2024•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2024
بۆرگۆ ئیگنازیا - AA
سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆکی بەڕازیل، لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی فەرمانگەی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەرکۆمار ئەردۆغان لە چوارچێوەی دیدار و کۆبوونەوەکانیدا لە لووتکەی سەرکردەکانی G7، لە ئیتاڵیا لەگەڵ سەرۆکی بەڕازیل لولا دا سیلڤا کۆبووەتەوە و، پەیوەندییەکانی تورکیا و بەڕازیل، کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە و ئەو کارانەی پێویستن بکرێن بۆ ڕاگرتنی ئەم کۆمەڵکوژییانە و پێشهاتە جیهانییەکان تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرکۆمار ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا زۆر تەنیا بووە، پێویستە گوشاری بخرێتە سەر بۆ ئەوەی کۆتایی بەو ستەمە بهێنێت.