Hamdi Yıldız,Qais Omar Darwesh Omar
13 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2023
رامەڵڵا - AA
لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل لە شاری نابلوسی سەربە کەناری خۆرئاوای داگیرکراو، هاووڵاتییەکی فەڵەستینی کوژرا.
بەپێی راگەیەندراوێکی مانگی سووری فەڵەستینی لە ئەنجامی دەستڕێژی گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل، هاووڵاتییەکی فەڵەستینی کوژراوە و یەکێکی دیکەش برینداربووە.
بەگوتەی گەواهیدەرانی رووداوەکە، هێزەکانی ئیسرائیل لە نابلوس گەمارۆی ماڵێکیان داوە و لە ئاکامدا شەڕ و پێکدادان روویداوە، لەو کاتەدا سەربازانی ئیسرائیک گولـلە و بۆمبی دەستی راستەقینەیان بەکارهێناوە.
لەلایەکی دیکەوە، گرووپێکی چەکداریی فەڵەستینی بەناوی "لانەی شێر" بڵاوی کردەوە کە لە کاتی گەمارۆکەدا، رووبەڕووی هێزەکانی ئیسرائیل بوونەتەوە.
لە راگەیەندراوێکی گرووپەکەدا هاتووە: ''هێزەکانی داگیرکەر کەوتنە بۆسەی گرووپەکەمانەوە و دوای ئەوەی بۆمب لەناو سەربازەکاندا تەقییەوە، وەک باران گولـلە بەسەریاندا باری''.
هێشتا سوپای ئیسرائیل هیچ وەڵامێکی بۆ ئەم راگەیەندراوەی گرووپەکە نییە.