Abdullah Shukur
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
تاران - AA
وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ و وەزیری دەرەوەی سعوودیە، عادل ئەلجوبەیر نیشاندا.
لەبارەی لێدوانەکانی پۆمپیۆ بەوەی کە رایگەیاندبوو "ئیتر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری بەسڕە خزمەتگوزاری پێشکەش ناکات و ھەر ھێرشێکیش کە بکرێتە سەری دەخرێتە ئەستۆی ئێران"، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، بەھرام قاسمی لە راگەیەنراوێکدا وەڵامی ئەو لێدوانەی دایەوە و رایگەیاند کە ئەو لێدوانانە "پێکەنیناوی و گوماناویین".
قاسمی بەرگری لەوەش کرد کە ئەو لێدوانانەی ئەمریکا لە دژی ئێران، بەمەبەستی "رزگاربوونە لە کاریگەری ئەو رووداوانەی کە ئەمریکا خۆی ئەنجامیداوە" و ئیدارەی تاران ھەمیشە ئیدانەی ھەموو جۆرە ھێرشێکی بۆ سەر دیپلۆماتکاران کردووە.
بەهرام قاسمی ئیدارەی واشنتۆنی بە پیلاندانان لە قۆناغی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تۆمەتبار کرد و راشیگەیاند کە ئەمریکا واز لە بڵاوکردنەوەی دەنگۆی بێ بنەما لەبارەی ئێران ناھێنێت.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی وەزیری دەرەوەی سعوودیە، ئەلجوبەیر نیشاندا بەوەی کە رایگەیاندبوو "بۆ ئاشتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست پێویستە ئێران واز لە سیاسەتی بڵاوکردنەوە (ئیمپرالیزمی) بھێنێت.
پێشتر وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ رایگەیاندبوو کە ئیتر کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری بەسڕە باشووری عێراق لە دەرەوەی خزمەتگوزاری دەبێت و ھەر ھێرشێکیش بۆ سەر کارمەندانی ئەمریکا لە عێراق، بەپرسیارێتیەکەی دەخرێتە ئەستۆی ئێران.