Abdullah Shukur
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
نیویۆرک - AA
لە ئاکامی ئەو شەڕو پێکدادانەی ئەمڕۆ بەیانی لە ویلایەتی میسیسیپی ئەمریکا روویدا، دوو پۆلیس کوژران.
پۆلیسی یەکەی ئەمنی گشتی ویلایەتی میسیسیپی، وارێن سترێین رایگەیاند، لە شاری برۆکھاوین شەڕ و پێکدادان لە نێوان چەکدارێک و هێزەکانی پۆلیس روویداوە.
سترێین راشیگەیاند کە لە رووداوەکەدا دوو پۆلیس کوژراون و ئاشکراییشی کرد کە تەقەکەرەکە بە برینداری دەستگیرکراوە و خراوەتە ژێر چارەسەریی پزیشکی.
ناوبراو زانیاری زیاتری لەبارەی رووداوەکەوە ئاشکرا نەکرد و ئاماژەی بەوەدا کە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.