Mazın Asad
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
عەفرین/ئەنقەرە - AA
دانیشتووانی سڤیلی ناوەندی شارۆچکەی عەفرین کە لە دوای ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، شارۆچکەکە لە تیرۆریستان پاککرایەوە، باسی رووی راستەقینەی رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکەیان کرد.
دانیشتووانی خەڵکی سڤیلی ناوەندی شارۆچکەی عەفرین، کە لە دوای ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون، لە لایەن سوپای تورکیا و، سوپای سووریای ئازاد، لە رێکخراوی تیرۆریستی یەپەگە/پەکەکە پاککرایەوە، باسی بەسەرھاتی خۆیان لەکاتی داگیرکاری شارۆچکەکە لە لایەن رێکخراوەکە بۆ پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کرد.
دانیشتووێکی عەفرین بەناوی ئەبو محەمەد، ئاماژەی بەوە دا کە، دۆخی شارەکە باشە و گوتیشی: "عەفرین لە ئێستادا پێویستی بە ھەموو پێداویستییەک ھەیە. سەرەتا پێویستمان بە متمانە ھەیە. دواتر پێویستمان بە خۆراک و داو و دەرمان بۆ نەخۆشەکان و نەخۆشخانە ھەیە. لە ناوچەکەدا (یەپەگە/پەکەکە) نەخۆشخانەیان نەھێشت، سوتاندیان و دەرچوون".
ئەبو محەمەد روونیشی کردەوە کە، لەکاتی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکە، زۆربەی خەڵک لە کۆڵانەکانی ناوەندی شارۆچکەکە بە برسێتی مانەوە و گوتیشی: "چی بە ئێوە بڵێم، کاتێک کۆگاکانی خۆراکی پەکەکە پڕ بوو، سکی مرۆڤەکان برسی بوو. ھیچیان بۆ ئێمە جێ نەھێشت. گوناهـ نییە؟ کاتێک دەرچوون(یەپەگە/پەکەکە) کۆگاکانی خۆراکیان سوتاند و دەرچوون. خۆراکی کۆگاکانیان تەنیا بۆ خۆیان تەرخان کرد و، بە خەڵکی سڤیلیان نەدەدا. ئەگەر سەر بەو رێکخراوە بووای دەیاندا و ئەگەر سەر بەوان نەبووای نەیاندەدا. خوا ھاوکارمان بێت".
-"بە زۆرەملێ کورەکەمان چەکدار کرد کە ریزەکانی رژێمی جێھێشت"
دانیشتووێکی دیکە عەفرین بەناوی عەلی کەرمۆ رایگەیاند کە بەھۆی رێکخراوی تیرۆریسییەوە لە منداڵەکانی دوورکەوتووەتەوە.
عەلی کەرمۆ گوتیشی: "دوو لە منداڵەکانم پێش ٤-٥ ساڵ ریزەکانی رژێمیان جێھێشت. بە زۆرەملێ کورەکەمان چەکداربوو کە ریزەکانی رژێمی جێھێشت. بەڵام کوڕەکەم دوای دوو مانگ لەدەست ئەوان ھەڵات و پەنای بردە تورکیا".
ئەو پیاوە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە دوو ساڵە بەھۆی رێکخراوەکەوە منداڵەکانی نەبینیووە و گوتیشی: "خاوەن پێداویستی تایبەتم و لێرەدا بە تەنیا دەژیم. ٤-٥ ساڵە لێرەدا دەژیم. گوناهـ نییە بۆ من؟ من لێرەدا بە تەنیا دەژیم".
عەلی کەرمۆ ئاماژەی بەوەشدا کە دوای کەوتی ناوەندی عەفرین، تیرۆریستان رێگرییان لە دەرچوونی خەڵکی سڤیل کرد و، رێگەکانی دەرچوونیان لە شارۆچکەکە داخست.