Hakan Çopur
20 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2018
واشنتۆن- AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه یه‌كێك له ته‌وه‌ره هه‌ره گرنگه‌كانی وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵمه‌تی بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ره، رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر بێت و رێوشوێنی توندی پێویست به‌رامبه‌ر بە بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر نه‌گرینه به‌ر ئه‌وا كات به‌فیڕۆ ده‌ده‌ین. ئه‌و رێوشوێنه توندانه سزای مه‌رگیش ده‌گرێته‌وه".
له میانی به‌شداریكردن له چالاكی بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ویلایه‌تی نیوهامپیشر، دۆناڵد تره‌مپ په‌یامێکی توندی ئاراسته‌ی بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، یه‌كێك له كاره هه‌ره گرنگه له پێشینه‌كانی "بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ره" و بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوونه‌ته هۆی ژیان لێ تاڵكردنی هه‌زاران كه‌س و گوتی:
"ئه‌گه‌ر بێت و رێوشوێنی توندی پێویست به‌رامبه‌ر بازرگانانی مادده‌ی هۆشبه‌ر نه‌گرینه به‌ر ئه‌وا كات به‌فیڕۆ ده‌ده‌ین. ئه‌و رێوشوێنه توندانه سزای مه‌رگیش ده‌گرێته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه بنبڕكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ره كارێكی زۆر سه‌خته و تاكو ئێستا به پێی پێویست رێوشوێنی پێویست نه‌گیراونه‌ته به‌ر و هه‌نگاوێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه نه‌نراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ گوتی: "هێشتا ئه‌مریكا ئاماده نییه بۆ سزادانی له سێداره‌دان بۆ ئه‌م جۆره كاره. له‌مباره‌یه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له كاره‌كانمان و هه‌موو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرینه به‌ر".