Lokman İlhan,Ramal Abdullah Mahmood
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
كاراكاس – AA
شه‌شی ئه‌م مانگه لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن لە لایەک، هەروەها لە لایەکی دیکەوە لایه‌نگرانی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ڤێنیزوێلا له هه‌ستیارترین ره‌وشی سیاسیی‌دا گوزەر دەکات و لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ستبه‌رداری چالاكییه‌كانیان نابن له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان.
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی ده‌سه‌ڵاتدار لە ڤێنیزوێلا و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری ئەو وڵاتە، دیۆسدادۆ كابیلۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له كاراكاس رایگه‌یاند كه شه‌شی مانگ ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان.
دیۆسدادۆ كابیلۆ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وه‌ك رێكخستنه‌كانی پارتی سۆسیالیستی یه‌كگرتوو پشتگری له هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان مادورۆ ده‌كه‌ن، باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌ر شه‌شی ئه‌و مانگه لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی به مه‌به‌ستی "پاراستنی سه‌روه‌ری به‌رامبه‌ر ئیمپریالیزم" له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌بن.