Hemn Baban
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
ھەولێر - AA
ئاژانسی ئانادۆڵو ئەو لینکە بڵاودەکاتەوە کە لە رێگەیەوە ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەتوانن ڤیزای ئەلیکترۆنی لێیەوە پڕ بکەنەوە.
باڵێوزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە باڵیۆزخانە و سەرجەم کۆنسولخانەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق دەستییان کردووە بە پێدانی ڤیزای بەبێ بەرامبەر بەو عێراقییانەی کە دەیانەوێت سەردانی ئێران بکەن و ئەم بڕیارە لەئێستاوە کاری پێدەکرێت.
لە ٣٠ی مانگی ئاداری رابردوو وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران نووسراوێکی رەوانەی باڵیۆزخانەکە کردووە و ھاوپێچی کردووە بە بەیاننامەی کۆتایی سەردانەکەی سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی بۆ عێراق لە ١١ی ئادار کە تیایدا لەگەڵ عێراق رێککەوتوون ڤیزا بەبێ بەرامبەر بدرێت بە ھاووڵاتییانی ھەردوو وڵات و ھەردوو لا و ڤیزا لەسەر ھاووڵاتییانی یەکتر ھەڵبگرن.
ئێستا ھاووڵاتییانی عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە (https://evisatraveller.mfa.ir/ar/request/applyrequest/) داوای وەرگرتنی ڤیزای ئەلیکترۆنی بکەن و دەبێت دوای پڕکردنەوەی خانەکان و تۆمارکردنی پێویستییە داواکراوەکان دڵنیاببنەوە لە ھاتنەوەی قبوڵکردنی ڤیزەکانییان.
https://evisatraveller.mfa.ir/ar/request/applyrequest/