Hemn Baban
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 01 تەمووز 2017
هه‌ولێر-AA
پێنجوێنی ده‌شڵێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ی هه‌یه له‌نێویاندا سلێمانی.
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، غه‌ریب پێنجوێنی له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایده‌گه‌یه‌نێت پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه‌ی له كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه ده‌ڕژێته نێو هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت له زێی بچووك له ده‌ڤه‌ری پشده‌ر و بیتوێن "پرسێكی سیاسییه".
ناوبراهو له‌وباره‌یه‌وه روونیكرده‌وه "هه‌ڵبه‌ت ئه‌م بابه‌ته له‌م رۆژانه‌ی دوایی له كۆتاییه‌كانی ره‌مه‌زان و جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌ریهه‌ڵداوه، بۆیه ته‌نانه‌ت ئێمه هێشتا وه‌كو لێژنه‌ی په‌رله‌مانیش كۆبوونه‌وه‌مان له‌سه‌ر نه‌كردووه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببینه‌وه و له په‌رله‌مان تاوتوێی ئه‌و بابه‌ته بكه‌ین و پێده‌چێت له‌نزیكه‌وه سه‌ردانی شوێنه‌كه‌ش بكه‌ین بۆ زانینی زیانه‌كان و بارودۆخی خه‌ڵك و جوتیارانی ناوچه‌كه".
پێنچوێنی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێشتر سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له دیوی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردووه كه به‌نداوی سه‌رده‌شته و به‌هۆكاری كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاوی زێی بچووك ده‌زانرێت و لەوبارەیەوە گوتی: "پێشتر من به‌دواداچوونی ئه‌و بابه‌ته‌م كردبوو و هەروەها سه‌ردانی شوێنهكهشم كردبوو و به‌وردی لێم كۆڵیوەتهوه، ئه‌و ئه‌نجامه‌ی تێیگه‌یشتم ئه‌و به‌نداوه كه له نزیكی شاری سه‌رده‌شت دروستكراوه له‌سه‌ر زێی بچووك ئاوه‌كه گل ده‌داته‌وه، به‌ڵام سه‌ررێژی ئاوه‌كه له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تره‌وه تونێڵێكی تر دروستكراوه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه ئاوه‌كه به‌ڕێڕه‌وێكی چوار هه‌زار و 200 مه‌تریدا زۆر به‌خێرایی له تۆڕباینهكان ده‌دات و كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنێت، دوای ئه‌و ئاوه‌ی له تونێڵه‌كه ده‌رده‌چێت ده‌چێته سه‌ر زێی بچووك، واته ئه‌وه‌ی ئێمه ترسمان لێ بوو ئه‌وه‌بوو كه رێڕه‌وی ئاوی ئه‌و به‌نداوه بگوێزرێته‌وه بۆ ناوچه‌ی ئورمییه، بەڵام وانه‌بوو. ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌كه‌وت ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شته روونادات و ئاوه‌كه دێته بۆ هەرێمی كوردستان".
غه‌ریب پێنچوێنی له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو راشیده‌گه‌یه‌نێت كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی ئه‌و ئاوه‌ی له ئێرانه‌وه له‌رێی زێی بچووكه‌وه دێته هه‌رێمی كوردستان زیانی زۆر ده‌دات و له به‌رده‌وامییدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یه ئاوی چه‌ند شوێنێك كێشه‌یان بۆ دروست بێت له شار و شارۆچكه‌كان، له‌و رووه‌وه پێنچوێنی ده‌ڵێت: "له‌م كاته‌دا ئه‌گه‌ر گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌كه له وه‌رزی زستان یان له‌سه‌ره‌تای بههاردابووایه ئه‌وا وه‌كو ئێستا لێی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌ده‌بووین، چونكه ئه‌وكات ئاوه‌كه زوو به‌نداوه‌كه‌ی پڕ ده‌كرد و ئێمه‌ش زه‌ره‌رمان كه‌متر بوو، به‌ڵام ئێستا كه له‌گه‌رمه‌ی كشتوكاڵداین و چه‌ندین شار و شارۆچكه پێویستییان به ئاوی زیاتره له‌نێویاندا شاری سلێمانی، ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و رانیه و له‌وێ پشت به كشتوكاڵ ده‌به‌ستن، ئه‌م زیانانه زۆرن".
پێنچوێنی هۆكاری به‌ستنه‌وه‌ی ئاوه‌كه‌شی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێران وا له‌قه‌ڵه‌م دا كه "پێده‌چێت گرتنه‌وه‌ی ئاوه‌كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كه له‌م كاته‌دایه به‌هۆی بوونی ریفراندۆمه‌وه بێت، واته پرسێكی سیاسییه، به‌ڵام ئێمه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌دواداچوونی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ین".
ئه‌و گوتیشی له‌ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ و رانیه و شوێنه‌كانی ده‌وروبه‌رییان رووبه‌رێكی زۆری زه‌وی هه‌یه كه كشتوكاڵییان تێداكراوه و به پله‌ی یه‌كه‌م پشت به‌و ئاوه ده‌به‌ستن و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بن له‌و پرسەدا.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراقیش له‌مباره‌یه‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد به‌وه‌ی" هیچ گوێ به‌و بابه‌ته هه‌ستیارانه نادات كه په‌یوه‌ندییان به كشتوكاڵ و ئاودێرییه‌وه هه‌یه، هیچ شاندێكیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بۆ به‌غدا نانێرێت و ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌غداش لێی بێده‌نگ بێت، له‌كاتێكدا ئه‌م پرسه پرسێكی سیادیییه و ده‌بێت عێراق چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان غه‌ریب پێنجوێنی له كۆتایی قسه‌كانیدا له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه بۆ سه‌ردانی پێشترییان بۆ به‌غدا و باسكردنی ئه‌م جۆره كێشانه ده‌كات و دەڵێت "له سهردانێكماندا بۆ په‌رله‌مانی عێراق و وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی عێراق له مانگی ئادار زۆر باسی ئاو گرتنهوهمان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراقیش باسی ئه‌مه‌مان كرد كه زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقیش ده‌بێت، زۆر به وردی باسی مه‌ترسییه‌كانمان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وان زانیاریی ته‌واویان لابوو، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك زانیاریی نوێشمان پێدان، به‌ڵام ئه‌وان گوتییان حكوومه‌تی عێراق ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌دا ناشكێته‌وه، ، چونكه ئێران له‌وباره‌یه‌وه ئاماده‌ی دانووستان نییه ، گوتیشیان وه‌ڵامی نووسراوییان داوینه‌ته‌وه وه‌كو وه‌زاره‌تی ئاو كه ئاماده‌ی باسكردنی ئه‌و بابه‌ته نیین، به‌هه‌مان شێوه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش داوایكردووه كه وه‌زیری ئاوی ئێران سه‌ردانی عێراق بكات یاخود هی عێراق سه‌ردانی ئێران بكات، به‌ڵام ئێران به‌هیچی رازی نه‌بووه".
جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری و ئاودێری و به‌نداوه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، غه‌ریب پێنجوێنی گوتیشی: "پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق باسی ئه‌م بابه‌ته بكات و ناچاری بكات بێته سه‌ر خه‌ت".