Sarmand Hameed
22 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
لەبارەی لێدوان و لێکدانەوەکان لە بارەی سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، گوتەبێژی فەرمیی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
روونکردنەوەکە کە لە ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و تێدا هاتووە: "ماوەیەكە لە میدیاكاندا لێدوان و لێكدانەوەی جۆراوجۆر لەبارەی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران دەخرێتەڕوو، بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتری ڕای گشتیی ڕای دەگەیێنین كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان بانگهێشتنامەی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی بەدەست گەییشتووە و بەڕێزیشیان بانگهێشتەكەی قبووڵ كردووە. تەنیا ئەوە ماوە كاتی گونجاو بۆ هەردوولا دیاری بكرێت".