Mazın Asad
20 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
عەنتاب
پارێزگاری عەنتاب عەلی یەرلیقایا رایگەیاند کە ھێرشێکی تیرۆریستی لە ھۆڵێکی ئاھەنگێران لە ناوەندی شاری عەنتاب ھاتە ئاراوە و بەھۆیەوە برینداری لێکەوتووەتەوە.
یەرلیقایا لە لێدوانێکی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشکرای کرد کە لە ھۆڵێکی ئاھەنگێران لە گەڕەکی ئاکدەرەی سەر بە شارۆچکەی شاھینبەی لە عەنتاب، ھێرشێکی تیرۆریستی ئەنجام درا.
پارێزگاری عەنتاب روونیشی کردەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە ئامبۆلانس بۆ شوێنی رووداوەکە گواستراوەتەوە و گوتیشی: "بەھۆی ھێرشە تیرۆریستییەکەوە برینداری لێکەوتووەتەوە".