Lokman İlhan,Ramal Abdullah Mahmood
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
كاراكاس – AA
جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی ده‌سه‌ڵاتدار لە ڤێنیزوێلا و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری ئەو وڵاتە، دیۆسدادۆ كابیلۆ داوای له لایه‌نگرانی ده‌سه‌ڵات كرد كه رۆژی شه‌ممه كه هاوكاته له‌گه‌ڵ خۆپیشاندانی به‌رفراوانی ئۆپۆزسیۆن رێپێوان ئه‌نجام بده‌ن.
ئۆپۆزسیۆنی ڤێنیزوێلا كه دان به شه‌رعیبوونی نیكۆڵاس مادورۆ دانانێن و داوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیكه ده‌كه‌ن دوێنێ له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت دووی شوبات لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن و مادورۆش خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.
جێگری سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی یه‌كگرتووی ده‌سه‌ڵاتدار لە ڤێنیزوێلا و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ده‌ستووری ئەو وڵاتە، دیۆسدادۆ كابیلۆ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی به بیری هێنایه‌وه كه دووی شوبات هاوكاته له‌گه‌ڵ بیسته‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی پێشوو، هۆگۆ شاڤێز كه له ساڵی ٢٠١٣ كۆچی دوایی كرد و گوتی: "له ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی بۆلیڤاریدا من ناتوانم له ماڵه‌وه دابنیشم. وه‌ك ئاماده‌بوون بۆشه‌ڕ و سه‌ركه‌وتنی نوێ هه‌موومان پێكه‌وه ده‌چینه شاڕێی بۆلیڤار له كاراكاس. (ئه‌وه) هاوپه‌یمانی نیشتیمانپه‌روه‌رانه به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ئیمپریالیست. ئێمه سه‌رده‌كه‌وین".
ئۆپۆزسیۆنیش به سه‌رۆكایه‌تی خوان گوایدۆ، به مه‌به‌ستی پشتیوانی له داواكاری ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كه داوایان له نیكۆڵاس مادورۆ كردووه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت رۆژی شه‌ممه خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
- لایه‌نگرانی ئۆپۆزسیۆن دوو كاتژمێر رژانه ناو شه‌قامه‌كان
له خۆپیشاندانه دوو كاتژمێریه‌كه‌ی دوێنێدا كه تاكو كاتژمێر ١٤:٠٠ به‌رده‌وام بوو له سه‌رتاسه‌ری ڤێنیزوێلا و به‌شێكی به‌رچاوی خه‌ڵكیش له كاراكاسی پایته‌ختی به‌شدارییان تیایدا كرد، بێ گرژی تێكه‌وتن خۆپیشاندانه‌كان كۆتاییان پێهات.
له میانی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێدا، خوان گوایدۆ رایگه‌یاند كه ده‌یانه‌وێت له رێگای رێپێوانه‌وه په‌یامی ئه‌وه به هێزه ئه‌منییه‌كان بده‌ن كه رێگه بده‌ن هاوكاری مرۆیی بێته ناو وڵاته‌وه.