Muhammet Kurşun,Gülşen Topçu,Hemın Othman Mohammed
31 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 31 کانوونی دووەم 2019
تاران - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف رایگه‌یاند كه لێدوانه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ و راپۆرته‌كانی ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌و وڵاته دژبه یه‌كن.
له بڵاوكراوه‌یه‌كیدا كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردووه‌ته‌وه، زەریف لێدوانه‌كانی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە كۆشكی سپی، جۆن بۆڵتن و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئه‌مریكا، دان كواتس-ی له‌باره‌ی ئێران وه‌بیرهێنایه‌وه و حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ-ی به دژبه یه‌ك تۆمه‌تبار كرد.
له بڵاوكراوه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف رایگه‌یاندووە "راپۆرتی ده‌زگاكانی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، بانگه‌شه‌كانی تره‌مپ، لایه‌نگرانی جه‌نگ له‌ناو حكوومه‌ته‌كه‌یدا و ئیسرائیلییه‌كان دژبه یه‌كن. ئه‌وه زۆر نامۆیه و ره‌وشێكه پێشتر رووینه‌داوه. ده‌بێت تره‌مپ پێش ئه‌وه‌ی شتێك به یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مریكا بڵێت گوێ له‌و گوتانه بگرێت كه ئه‌وان كردوویانه".