جيهان

ڤێنزوێلا ئەمریکای بە هێرشکردنە سەر چەندین شوێنی سڤیل و سەربازیی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد

Zeynep Katre Oran  | 03.01.2026 - نوێکردنەوە : 05.01.2026
ڤێنزوێلا ئەمریکای بە هێرشکردنە سەر چەندین شوێنی سڤیل و سەربازیی وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد

Ankara

ئەنقەرە - AA

حکوومەتی ڤێنزوێلا ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە ناوچە جیاجیاكانی ئەو وڵاتە چەندین شوێنی سڤیل و سەربازیی بۆردومان کردووە.

لە بەیاننامەیەکەدا کە لە لایەن حکوومەتی کاراکاس'ەوە بڵاو کراوەتەوە، هێرشەکان بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی ڤێنزوێلا بە تووندی ئیدانە کراوە.

لە بەیاننامەکەی حکوومەتی ڤێنزوێلا ئاماژەی بەوە دراوە کە ئەو کردەوانە پێشێلی ئاشکرای ماددەکانی یەکەم و دووهەمی جاڕی گەردوونی نەتەوە یەکگرتووەکانە کە پێویستە هەموو وڵاتان ڕێزی لێ بگرن و ڕێگری دەکات لە بەکارهێنانی زبر دژ بە وڵاتان.

حکوومەتی ڤێنزوێلا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە ئەو هێرشانە هەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی بە تایبەتیش لە ئەمریکای لاتین و سنووری کارائیب دەکات.

لە بەیاننەمەکەدا هەروەها هاتووە: "ئامانجی ئەو هێرشە (ی ئەمریکا) دەستبەسەر داگرتنی سەرچاوە ستراتیژی و بە تایبەتی نەوت و کانزاکانە".

حکوومەتی ڤێنزوێلا ڕاشیگەیاندووە کە سەرکۆمار نیکۆلاس مادۆرۆ فەرمانی داوە کە هەموو گەڵاڵەکانی پەیوەندیدار بە بەرگریی نیشتمانی لە کاتی خۆیدا و بە پێی دەستووری وڵات وەک دۆخی ئاوارتە چالاک بکرێت.

بەو پێیە، دۆخی لەناکاو لە لایەن سەرکۆماری ڤێنزوێلا واژوو و بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاندراوە.

هەروەها فەرمانکراوە بە جێگیر کردنی یەکەکانی سەربازیی لەسەرانسەری وڵات و هەروەها یەکەکانی بەرگریی لە ویلایەتەکان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın