Mohammed Baqi Hussein
28 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 29 ئەیلوول 2016
عه‌نتاب / حه‌له‌ب - AA
دوای ئه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه شاری جه‌رابلوس باکووری سووریا له داعش پاككرایه‌وه، ژیان تێیدا ئاسایی ده‌بێته‌وه.
شه‌قامه‌كان جه‌رابلوس كه پێشتر له‌ترسی داعش هاتوچۆی تێدا نه‌ده‌بینرا، ئێستا ده‌نگی گرووپی شانۆی سوپای سووریای ئازاد ده‌نگده‌داته‌وه.
ئه‌و هاووڵاتییه سوورییانه‌ی له توركیاوه بۆ جه‌رابلوس ده‌گه‌ڕێنه‌وه، له‌لایه‌ن سوپای سووریای ئازاده‌وه پێشوازییان لێده‌كرێت و هاوكارییان ده‌كرێت له‌باره‌ی هاتوچۆ و گهیاندنیانهوه.
لهئێستاشد به پێكهێنانی گرووپی شانۆ، سوپای سووریای ئازاد به‌چه‌شنێكی تر پێشوازییان ده‌كات.
گرووپه‌كه له‌لایه‌ن 10 ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازاده‌وه پێكهێنراوه و له ناوه‌ندی شاره‌كه‌دا نمایشه‌كانیان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و ستهیجێكیان له پارچه ته‌خته و فه‌رش دروستكردووه.
سه‌دان كه‌س له دانیشتوانی جه‌رابلوس ئاماده‌ی یه‌كه‌م نمایشان بوون كه زۆرینه‌یان ژن و منداڵ بوون و هه‌ندێكیان له‌سه‌ر بان و باڵكۆنهكانهوه ته‌ماشای نمایشه‌كه‌یان ده‌كرد.
یونوس جومعه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی گرووپه‌كه بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵودا گوتی: "ئامانجمان ئاساییكردنه‌وه‌ی ژیانه له جه‌رابلوس".
جومعە هیوای خواست کە 10 رۆژ جارێك بتوانێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا شانۆگه‌رییه‌ك پێشكه‌شی دانیشتوانی شاره‌كه بكه‌ن.
جومعه جه‌ختیكرده‌وه كه پێشوازیی خه‌ڵكی له یه‌كه‌م نمایشیان له‌وه باشتر بووه كه چاوه‌ڕوانیان كردووه.
جومعه گوتی: "بۆ ئێمه ئه‌زموونێكه. پشتیوان به خودا له‌مه‌ودوا باشتر ده‌بێت. له یه‌كه‌م نمایشدا هه‌وڵماندا سته‌مه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌ماندا به چه‌ند زمانێك بگه‌یه‌نین. دواتریش په‌یامی ئه‌وه‌مان گه‌یاند كه به یه‌كێتی و پێكه‌وه ژیان ده‌توانین سەرکەوتن به‌سه‌ر سه‌ختییه‌كاندا بەدەستبهێنین.