ڕووسیا: "ئامادەین پاڵپشتی بۆ چارەسەرکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران پێشکەش بکەین"
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.

Moskova
مۆسکۆ ــ AA
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سێرگی لاڤرۆڤ لە پەراوێزی ١٧ھەمین لووتکەی سەرکردەکانی گرووپی " BRICS" کە لە شاری ڕیۆ دێ جانیرۆ لە بەرازیل بەڕێوەدەچێت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی کۆبووەتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، پرسە ھەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کراون، ھەروەھا گفتوگۆکراوە لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئێران.
ئەوەش خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ ھێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران سەرکۆنە کردووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سێرگی لاڤرۆڤ ھەروەھا جەختی لەوە کردووەتەوە کە مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی پێشکەش بکات، بۆ ئەوەی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران لە ڕێگای سیاسی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت.