جيهان

ئاماری قوربانیانی ئێران لە جەنگی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتە هەزار و ١٠٠ کوژراو

Ahmet Dursun  | 08.07.2025 - نوێکردنەوە : 08.07.2025
ئاماری قوربانیانی ئێران لە جەنگی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتە هەزار و ١٠٠ کوژراو

Tahran

تاران - AA

ئاماری قوربانیانی ئێران لە جەنگی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتە هەزار و ١٠٠ کوژراو کە ١٢٦یان ژن و ٤١یان منداڵن.

جێگری سەرکۆماری ئێران و سەرۆکی دەزگای شەهیدانی ئەو وڵاتە، سەعید ئوحەدی ڕایگەیاند، هەزار و ١٠٠ کەس لە ئاکامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کوژراون و لەو ژمارەیە هەزار و ٦٠ کەسیان بە خاک سپێردراون.

ئوحەدی ئاماژەی بەوەش دا کە لەو ژمارەیە ١٢٦یان ژن و ٤١یان منداڵن.

بە گوتەی ئەو بەرپرسە ئێرانییە، لە میانی جەنگەکەدا پێنج هەزار و ٦٠٠ کەسیش بریندار بوون کە لەو ژمارەیە تا ئێستا ١٦٠ کەسیان لە نەخۆشخانەکاندا لە ژێر چاودێری دان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın