سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاگربەست لە غەززە گەیشتە واشنتۆن
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بەسەردانێک گەیشتە واشنتۆن کە لە میانیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە.

Quds
قودس ــ AA
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئاگربەست لە غەززە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بەسەردانێک گەیشتە واشنتۆن.
کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلی بڵاوی کردەوە کە بنیامین ناتانیاھو بەسەردانێک گەیشتووەتە واشنتۆن.
باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو لە سەردانەکەی بۆ واشنتۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کۆدەبێتەوە کە لە میانیدا پرسی ئاگربەست لە غەززە تاوتوێ دەکەن.
ھاوکات چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکا بە کەناڵی ١٢ی ئیسرائیلیان ڕاگەیاندووە کە ئیدارەی ئەمریکا ھەوڵدەدات، ئیسرائیل و حەماس لەبارەی ئاگربەست لە غەززە بگەنە ڕێککەوتن.