Fuat Kabakcı,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
په‌كین – AA
به هۆی ئه‌و لافاوه‌ی له ئاكامی باران بارینی به‌خوڕدا به‌شی ناوه‌ڕاستی چینی گرتۆتەوه، ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌شی دیکەیش بێسه‌روشوێنن.
ئاژانسی هه‌واڵی شینخوا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و بارانه به‌خوڕه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه شارۆچكه‌ی هفنگ سەربە پارێزگای خۆڕێبه‌ری ئین توكیا-میاو-ی لە سنووری ویلایه‌تی هوبه‌ی گرته‌وه، بووه‌ته هۆی لافاوی له‌ناكاو. له ئاكامی هه‌وڵی تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، ٦١ كه‌س رزگاركران، هه‌روه‌ها ١٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
له ناوچه‌ی یونیانگ سەربە شاری شیان لە هه‌مان ویلایه‌ت، به هۆی لافاوه‌وه شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌شی دیكه‌یش بێسه‌روشوێنن.
تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ رزگاركردن و به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوان.
وه‌زاره‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ره‌وشی له‌ناكاو ١٢ی تهمووز رایگه‌یاندبوو كه بارانی به‌خوڕ كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر ١٩ ملیۆن و ٩١٠ هه‌زار كه‌س و یه‌ك ملیۆن و ٣٠٠ هه‌زار كه‌سیشیان گواستۆته‌وه شوێنه ئارامه‌كان.