Afra Aksoy,Hemın Othman Mohammed
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2019
نابلوس - AA
گرووپێك له جووله‌كه‌كان له كه‌ناری خۆرئاوای داگیركراو، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر گوندێكی فه‌ڵه‌ستینی و چه‌ند گوندنشینێكیان برینداركرد.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گوندی عوریف-ی سه‌ربه پارێزگای نابلوس، مازن شاهاده بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو دوا و باسی له‌وه كرد كه نزیكه‌ی ١٥ جووله‌كه به به‌رد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خانووی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان.
مازن شاهاده باسی له‌وه كرد كه له‌و هێرشه‌دا چه‌ند فه‌ڵه‌ستینییه‌ك بریندار بوون و چه‌ند خانوویه‌كیش زیانیان به‌ركه‌وتووه، دوای رووداوه‌كه‌ش پۆلیسی ئیسرائیل چوونه‌ته گونده‌كه‌وه و له‌بری فه‌ڵه‌ستینییه‌كان جوولهكەکانی پاراستووه و غازی فرمێسكڕێژیان دژ به‌و گوندنشینانه به‌كارهێناوه كه كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر رووداوه‌كه نیشانداوه.
شاهاده ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد كه چه‌ند هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ر غازه‌كه.
فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی گوندی عوریف باشووری نابلوس، ناو به ناو رووبه‌ڕووی هێرشی ئه‌و جووله‌كانه ده‌بنه‌وه كه له یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی ئیسحاق ده‌ژین.