Hakan Çopur,Ramal Abdullah Mahmood
06 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2019
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی كرد كه تیایدا ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ڤێنیزوێلادا ده‌گیرێت له ئه‌مریكا.
ئیداره‌ی ئه‌مریكا كه حوكمڕانی سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆڵاس مادورۆ به نایاسایی ده‌زانێت و به ئاشكرا پشتگیری ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته ده‌كات به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی ڤێنیزوێلا، خوان گوایدۆ له رێگای واژووكردنی بڕیارنامه‌یه‌كی سه‌رۆكایه‌تی له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه هه‌نگاوێكی دیكه‌ی نا بۆ زیادكردنی سزاكانی بۆ سه‌ر مادورۆ.
كۆشكی سپی بڕیارنامه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه كه به‌ناوی "ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ڤێنیزوێلا له ئه‌مریكا" ده‌رچووه و تیایدا هاتووه "ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی ڤێنیزوێلا له ئه‌مریكا و ئه‌و سووانه‌ی له‌و سه‌روه‌ت و سامانهدان، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه؛ ئه‌وان ناگوازرێنه‌وه، هاورده ناكرێت، ناگه‌ڕێندرێنه‌وه و بازرگانییان پێوه ناكرێت".
ئیداره‌ی تره‌مپ كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه به‌م هه‌نگاوه‌ی ئیداره‌ی ڤێنیزوێلا ده‌خاته ژێر "ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنێكی ئابوورییه‌وه"، به ته‌واوی پێشی به كاروباره‌كانی كاراكاس گرت له ئه‌مریكا. هه‌روه‌ها جگه له هاوكارییه مرۆییه‌كان سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واوی به‌رپرسانی ئیداره‌ی ڤێنیزوێلای سنووردار كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو تره‌مپ رایگه‌یاند له‌وانه‌یه ده‌ستبه‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ڤێنیزوێلادا بگرن یاخود به‌ربه جموجۆڵه‌كانی ئه‌و وڵاته بگرن.