Ekip
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤانگ یی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی ڤاكیسنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و هاوكاریی مرۆیی به‌په‌له بۆ ئه‌فغانستان دابین ده‌كات.
رۆژنامه‌ی Global Times بڵاوی کردەوە، ڤانگ یی به‌شداریی كردووه له لووتكه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی هاوسێی ئه‌فغانستان كه له رێگای ئۆنلاینه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین له لووتكه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ هاوتا پاكستانی، ئێرانی، تاجیكستانی، ئۆزبه‌كستانی و توركمانستانییهكانی ره‌وشی ئه‌فغانستانی تاوتوێ كردووه.
تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چین جگه له دابینكردنی سێ ملیۆن دۆز ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ئه‌فغانستان، هه‌روه‌ها به به‌های نزیكه‌ی ٣١ ملیۆن دۆلار له رووی خۆراك، ده‌رمان و پێداویستییه‌كانی وه‌رزی زستان هاوكاری ئه‌فغانستان ده‌كات.