Firdevs Yüksel
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2021
ئیستانبوڵ - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٢ دۆلار و ٨٤ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٧٢ دۆلار و ٩٥ سەنت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٢ دۆلار و ٦٠ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٢ەوە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بە رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٣ به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆیه‌وه بینی و به ٧٢ دۆلار و ٨٤ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦٩ دۆلار و ٤٤ سەنت فرۆشرا.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٣ دۆلار و ٠١ سەنت بۆ ٧٣ دۆلار و ٥٩ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٢ دۆلار و ٤٣ سه‌نت بۆ ٧١ دۆلار و ٨٥ سەنت بمێنێتەوە.