Ömer Tuğrul Çam
09 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2021
برۆکسل – AA
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ، لە میانی ئەو کۆبوونەوەی کە لەلایەن ئەمریکا و ئەڵمانیاوە لەسەر پرسی ئەفغانستان رێکخرابوو، ئەوەی راگەیاند کە دەبێت تاڵیبان، بەڵێنەکانی بەجێ بگەێنێت.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ناتۆوە بڵاوکراوەتەوە، ستۆلتنبێرگ کە لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییە ھاوبەشەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئانتۆنی بڵینکن و وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ھایکۆ ماس رێکیانخست قسەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت تاڵیبان، پابەندی بەڵێنەکانی لە بابەتی تیرۆریزم، مافەکانی مرۆڤ و رێگەدان بەو کەسانەی کە دەیانەوێت ئەفغانستان بەجێبھێڵن ببێت.
یەنس ستۆلتنبێرگ ئاماژەی بەوە کرد کە تاکو ناتۆ ئەفغانستانی جێھێشت دەستکەوتی باشی لە بەرنگاربوونەوەی تیرۆر بەدەستھێنا و رایگەیاند، بوونی ناتۆ لەم وڵاتە بووە ھۆکاری باشکردنی ئاسایش و سەقامگیریە ناوچەکە بۆ ماوەی دەیان ساڵ.
سکرتێری گشتیی ناتۆ، یەنس ستۆلتنبێرگ ئەوەشی خستەڕوو کە بۆ ئەوەی رێگە بە گرووپە تیرۆریستییەکان نەدرێت لە داھاتوودا سەرلەنوێ لە ئەفغانستان خۆیان رێکبەخەنەوە، پێویستە سەرجەم ھاوپەیمانانی ناتۆ پێکەوە لە دژی تیرۆر بووەستنەوە.