Esat Fırat
08 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2021
قودس- AA
ده‌سته‌ی دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان سه‌ربه رێكخراوی رزگاریی فه‌ڵه‌ستین، وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هێزه‌كانی ئیسرائیل "تاوانی نازی"یانه‌یان دژی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌نجام داوه، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش كرد، له پێناو پارێزگاریی كردن له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه فهڵهستینییهكاندا بێنه ده‌نگ.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه، هێزه ئیسرائیلییه‌كان به چه‌كی جۆراوجۆر و سه‌گ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر به‌شی شه‌شه‌می گرتووخانه‌ی نێگێڤ و "تاوانی نازی"یانه‌یان دژی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئه‌نجام داوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه، هێزه ئیسرائیلییه‌كان، دوای كه‌له‌پچه‌كردن ده‌ست و قاچی فه‌ڵه‌ستینییه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان، فڕێیان داونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی به‌شه‌كه و له‌وێ لێیان داون.
ده‌سته‌ی دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئاشكرای كردووه، فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی هه‌مان به‌ش حه‌وت قاشیان گڕ تێ به‌رداوه و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی و له‌سه‌روویانه‌وه له خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی كراوه، له پێناو پارێزگاریی كردن له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه فهڵهستینییهكاندا بێنه ده‌نگ.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بێده‌نگیی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تیی به نه‌نگییه‌كی گه‌وه ناو براوه.
- گرژیی له سه‌رجه‌م گرتووخانه‌كان هه‌یه
له لایه‌كی دیكه‌وه، گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، ئه‌مانی سهڕاحنه له لێدوانێكدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای هه‌ڵاتنی شه‌ش به‌ندكراوی فه‌ڵه‌ستینی له گرتووخانه‌ی گیلبوا باكووری ئیسرائیل، فه‌رمانگه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل سزای جۆراوجۆری به‌سه‌ر به‌ندییه‌كاندا سه‌پاندووه.
ئه‌مانی سهڕاحنه باسی له‌وه‌ش كرد، له دوای فشار و هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵكوتانه سه‌ر له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیسرائیله‌وه، له سه‌رجه‌م گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل و له‌سه‌روویانه‌وه، گیلبوا، مێگیدۆ، نێگێڤ، ریمۆن و ئۆفه‌ر گرژییه‌كی ئێجگار زۆر باڵاده‌سته و بانگه‌وازی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێده‌وڵه‌تیی كرد، ده‌سته‌به‌ری پارێزراویی به‌ندییه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بكه‌ن.