Menna Ahmed,Zana Natık Kerem
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 04 ئەیلوول 2019
پەكین ــ AA
لە ئاكامی پەلامارێك بە"چەقۆ" لە قوتابخانەیەكی سەرەتایی ناوەڕاستی چین، هەشت قوتابی كوژران.
ئاژانسی هەواڵیی ئەسۆشەیتتد پرێس بڵاوكردەوە پۆلیسی شاری ئینشی ناوەڕاستی چین لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە پەلامارەكە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە میانی یەكەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندندا روویداوە كە قوتابیانی قوتابخانەیەك لە گوندی چاوبانگبو سەربە هەرێمی هوبای ناوەڕاستی ئەو وڵاتەی كردووەتە ئامانج.
بەپێی راگەیەندراوەكە لە ئاكامی پەلامارەكەدا، هەشت قوتابی كوژراون.
لەوبارەوە پۆلیس رایگەیاندووە، ئەنجامدەری پەلامارەكە كە ناوی یۆ-یە و تەمەنی ٤٠ ساڵە دەستگیركراوە و لەئێستادا لەژێر لێكۆڵینەوەدایە.
پۆلیس زانیاری زیاتری لەوبارەوە بڵاونەكردووەتەوە، لەوەی پەلامارەكە بەچەك یان بەچەقۆ ئەنجامدراوە.
بەڵام میدیاكانی چین بڵاویانكردووەتەوە كە پەلامارەكە بەچەقۆ ئەنجامدراوە.