Zehra Ulucak
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
لۆس ئانجلس - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له به‌له‌مێكدا له كه‌ناراوه‌كانی ویلایەتی كالیفۆرنیا باشووری رۆژئاوای ئه‌مریكا گیانیان له‌ده‌ستدا به‌رزبووه‌وه بۆ ٢٥ كه‌س و نۆ كه‌سیش بێ سه‌روشوێنبوون كه تا ئێستا له لایه‌ن ئاسایشی كه‌نار ده‌ریاوه گه‌ڕان به‌دوایاندا درێژه‌ی هه‌یه.
بەرپرس له یه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌نار ده‌ریا، ماسی‌و كرۆل ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له به‌له‌مێكدا، ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ماسیۆ كرۆل باسی له‌وه كرد كه له كاتی ئاگر كهوتنهوهكهدا، پێنج كه‌س له تیمی كه‌شتییه‌كه خۆیان فڕێداوه‌ته ده‌ریاوه و رزگاریان بووه، كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردنی نۆ كه‌س درێژه‌ی هه‌یه كه له‌و رووداوه‌دا بێ سه‌روشوێن بوون.
گوته‌بێژی یه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌نارده‌ریا، مۆنیكا رۆجستهر باسی له‌وه كرد له به‌له‌مه‌كه‌دا، ٣٩ كه‌س هه‌بوون كه شه‌شیان تیمی به‌له‌مه‌كه و ٣٣یان گه‌شتیاربوون و كاتژمێر ٠٣:١٥ی شەوی رابردوو به هۆكارێك كه هێشتا نازانرێت ئاگر له به‌له‌مه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
مۆنیكا رۆجستهر باسی له‌وه كرد كه به‌له‌می "Conception" له ٢٣ مه‌تر درێژ بووه له دووری ٣٢ كیلۆمەتر له وشكانی و له نزیك دوورگه‌ی سانتا كروس ئاگری گرتووه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاکانی ئه‌مریكادا بڵاوبووه‌ته‌وه، باس له‌وه ده‌كرێت كه ئاگره‌كه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بتڵی غازی پرۆپانهوه بووه و به‌له‌مه‌كه ژێرئاوكه‌وتووه، به‌ڵام به‌رپرسان هێشتا ته‌قینه‌وه‌ی بتڵهكهیان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.