Hussein Mahmoud Ragab Elkabany
03 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2019
ریاز ــ AA
سیستمی بەرگریی سعوودیە، رێگریکرد لە سێ مووشەكی بالیستی كە لە لایەن حووسییەكانەوە ئاراستەی شاری نەجران باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە كرابوون.
كەناڵی ئاسمانی ئەلعەرەبییە لە ژمارەیەک سەرچاوە کە ئاشکرای نەکردوون بڵاویکردەوە، سیستمی بەرگریی سعوودیە رێگریکردووە لە سێ مووشەكی بالیستی كە لە لایەن حووسییەكانەوە ئاراستەی شاری نەجران باشووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە كرابوون.
سەرچاوەكە زانیاری زیاتری لەوبارەوە نەخستووەتەڕوو.
هەروەها هاوپەیمانییەتی عەرەبیش هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەوە بڵاونەكردووەتەوە.
ئەم پیشهاتە داوی ئەوە دێت کە پێشتر حووسییەكان رایانگەیاندبوو، ژمارەیەك مووشەكی بالیستییان ئاراستەی فڕۆكەخانەی نەجران باشووری رۆژئاوای سعوودیە كردووە.
بەم دواییانە، حووسییەكان هێرش و پەلامارەكانیان بۆسەر دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەكانی سعوودیە زیاتر كردووە، تا ئێستاش چەندین فڕۆكەخانە و پاڵاوگەی نەوتیان كردووەتە ئامانج.
لەبەرامبەردا هاوپەیمانییەتی عەرەبی بەڕابەڕایەتی سعوودیە رایگەیاندووە كە زۆربەی هێرش و پەلامارەکانی حووسییەكان كە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و مووشەكی بالیستی ئەنجامدراون، تێكشاندووە.