Emre Ilıkan,Necat Hazar
12 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2020
وان – AA
به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانه‌وه‌ی به‌له‌م و سه‌رنشینه‌كانی كه له ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش چوونه ده‌ریاوه، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی جه‌ندرمه، JAK، ئاسایشی كه‌ناراوه‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش، AFAD ، UMKE ، تیمه‌كانی ته‌ندروستیی، تیمێكی هێزه ده‌ریاییه‌كان و تیمی SAK كه له شه‌ش كه‌س پێكهاتووه و له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی له ئیستانبوڵه‌وه ره‌وانه كراوه له قوڵایی ١٠٦،٥ مه‌تر كه به‌له‌مه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه به‌رده‌وامه.
تیمه‌كان به به‌كارهێنانی چوار ئامێری ROW و چوار سۆنه‌ر به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كاره‌كانیان له كه‌ناراوه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك له ده‌ریاچه‌ی وان.
- رووداوی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مه‌كه
دوای ئه‌وه‌ی له ٢٧ی حوزه‌یراندا، سه‌دات و مه‌ده‌نی ئاكباش له رێگای به‌له‌مه‌كانی ناوچه‌ی ئاڵتنساچ له شارۆچكه‌ی گه‌ڤاش به‌ره‌و ده‌ریاچه‌ی وان به‌ڕێكه‌وتبوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوای ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌واڵیان نه‌بوو موختاری گه‌ڕه‌كه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كانی له ونبوونیان ئاگاداركرده‌وه.
به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌یان، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به كار كرد و له‌ڕێگای هێلیكۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و به‌له‌مه‌كانه‌وه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان كرد. پاشان له ده‌ریاچه‌ی وان و ده‌وروبه‌ری ته‌رمی ١٢ كه‌س دۆزرایه‌وه و دوای هه‌وڵێكی زۆر به‌له‌مه‌كه له قوڵایی ١٠٦،٥ مه‌تر له ناوچه ئاوییه‌كانی دوورگه‌ی چارپاناك دۆزرایه‌وه، هاوكات پێنج كه‌س به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران.