Fuat Kabakcı,Rewa Mahmood Hasan
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 13 مای,س 2019
پەکین - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، گینگ شوئانگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەییدا لەبارەی زیادکردنی پێناسی گومرگیيەوە گوتی: "زۆر جار گوتمان کە هیچ کاتێک زیادکردنی پێناسی گومرگ کێشە چارەسەر ناکات. چین هەرگیز خۆی رادەستی فشاری دەرەکی ناکات".
گینگ ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی لەپێناو بەرژەوەندییە یاساییەکانی خۆیدا سووردەبێت و، تواناشی هەیە و هیواشی خواست کە ئەمریکا لەگەڵ چین رێگا چارەیەکی مامناوەند بدۆزنەوە و، لەسەر بنەمای یەکسانی و رێزی بەرامبەر، نیگەرانییەکانیان چارەسەر بکەن.
گوتەبێژ گینگ بانگهێشتی ئەمریکایشی کرد تاکو هەوڵ بدات بگەنە رێککەوتنێکی گونجاو، کە ئەمەش بە قازانجی هەردوولا دێت و گونجاویشە لەگەڵ چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.