Hakan Çopur,Rewa Mahmood Hasan,Hemın Othman Mohammed
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
یاریدەدەری جێگری وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندرۆ ئێکزوم رایگەیاند کە ئیدارەی ئەمریکا ئەوکات نیگەران بووە لە کەوتنی رژێمی ئەسەد لەپڕێکا و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ رووسیا گفتوگۆی کردووە.
ئەندرۆ ئێکزوم لە میانی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا باسی لە دیدی ئەمریکا کرد لە بارەی سووریاوە لە سەردەمی باراک ئۆباما و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا ترساوە لە کەوتنی رژێمی ئەسەد لە سووریا و بەتایبەت لە ٢٠١٥دا ئەو ترسەی چۆتە ئاستێکی باڵاوە و گوتی:
"ئەوکات بیروڕای هاریکاریکردن لەگەڵ رووسیا لەسەر پرسی سووریا لەو وەزارەتەی لێی بووم بە گەرمی تەماشا نەدەکرا، بەڵام کە راستەوخۆ لە سەرۆکەوە راسپاردە هات، ئەوەی لەدەست هات کردمان لەم قۆناغەدا لە هاوینی ٢٠١٥دا دەستیپێکرد و (لە پنتاگۆن) ئۆفیسەکەم دەستیکرد بە هەماهەنگی لە نێوان دەزگاکاندا بۆ سیناریۆکان کە وەک 'سەرکەوتنی رووخێنەر' وەسف دەکرا لە سووریا".
یاریدەدەری جێگری وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست باسی له‌وه كرد كه له‌و به‌رواره‌دا باراک ئۆباما نیگه‌رانیی ئه‌وه بووه كه كه‌وتنی له‌ناكاوی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ببێته هۆی هاتنه‌ئارای نادیاری ته‌واو له سووریادا و هه‌میش ئاسایشی ئیسرائیل بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئەندرۆ ئێكزوم باسی له‌وه كرد كه به هۆی ئه‌و نیگه‌رانییه‌وه باراک ئۆباما فه‌رمانی كرد په‌یوه‌ندی بكرێت به رووسیاوه بۆ ئه‌وه‌ی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د نه‌ڕووخێت و له كۆتایی رۆژیشدا ئه‌سه‌د نه‌ڕووخا.
یاریدەدەری جێگری وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌مریكا دوو ئامانجی سه‌ره‌كی له سووریادا هه‌یه و گوتی: "له ئه‌نجامدا رووسیا و هاوبه‌شه‌كانی ئه‌م جه‌نگه‌یان برده‌وه. ئێمه‌یش پێشینه‌مان دا به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان كه ئه‌وانیش ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایشی ئیسرائیل و شكستپێهێنانی داعش بوو".
یاریدەدەری جێگری وەزیری پێشووی بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندرۆ ئێكزوم نه‌چووه‌ته ناو ورده‌كاری ئه‌و كۆبوونهوانهوه، به‌ڵام وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی باڵا ناوی تۆماركراوه له‌وه‌ی كه ده‌ریخستووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ رووسیادا له چ هاریكاریهكدا بووه له‌باره‌ی سووریا.