Zana Natık Kerem
13 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 14 مای,س 2019
بڕۆکسل ــ AA
لە بڕۆکسل نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، فێدێریکا مۆگێرینی پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی حکوومەتی تەبایی نیشتمانی لیبیا، فائز سەراج و کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لە لایەن نووسینگەی فێدێریکا مۆگێرینی بڵاوکراوەتەوە لە کۆبوونەوەکەدا، دوایین پێشھاتەکانی رەوشی لیبیا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە و داواش لە سەرجەم لایەنەکانی لیبیا کراوە کە شەڕ و پێکدادانەکان رابگرن و بە گفتوگۆ و دانوستان کێشەکان چارەسەر بکەن.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش ھاتوو کە فێدێریکا مۆگێرینی جەختی لەوە کردووەتەوە کە یەکێتیی ئەورووپا پشتیوانی لە ھەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات کە بە ئامانجی راگرتنی شەڕ و پێکدادانەکان لە لیبیا و سازکردنی گفتوگۆ لە نێوان لایەنەکانی ئەو وڵاتە خستوویەتەگەڕ.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەو رۆژە نەدراوە کە تیایدا، فائز سەراج سەردانەکەی بۆ بڕۆکسل ئەنجامداوە.