Ramal Abdullah Mahmood
24 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2017
لە ئاکامی رۆچوونی زەوی لە ویلایەتی سچوانی باشووری رۆژئاوای چین ١٤١ کەس رۆچوون.
لایەنە پەیوەندیدارەکان رایانگەیاند کە کاتژمێر 6 بە کاتی چین گوندی شینمۆی ویلایەتی ماوشیەن رۆچوو.
بەم هۆیەوە ٤٧ ماڵی گوندەکە و ١٤١ کەس رۆچوون.
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی گاشەبەرد و بارستە گڵ لە چیاوە بۆ قەدپاڵی گوندەکە، رێڕەوی دەرچەی رووبارێکی ناوچەکە بە درێژایی دوو کیلۆمەتر چوارگۆشە داخراو و ١،٦ کیلۆمەتر چوارگۆشەش رێگای هاتوچۆ تێکچوو.
بەمەبەستی دۆزینەوەی ئەو کەسانەی رۆچوون تیمێکی فریاگوزاری خێرا کە پێکهاتبوون لە ٣٠٠ کەس رەوانەی ناوچەکە کران.
لایەنە پەیوەندیدارەکان مەزەندەی ئەوە دەکەن بەهۆی رۆچوونەکەوە نزیکەی سێ ملیۆن مەتر چوارگۆشە گاشەبەرد و بارستە گڵ لە چیا کەوتبێتە خوارەوە.
تیمەکانی فریاگوزاری بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی رۆچوون و گیریان خواردووە.