Sangar Hamad Azeez
17 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
بەهۆی گەردەلوولی "میرانتی"، ١٣ کەس لە چین و یەک کەس لە تایوان گیانیان لەدەستدا و ١٤ی دیکەش بریندار بوون.
گەردەلوولی "میرانتی" کە بە بەهێزترین گەردەلوولی ئەمساڵ دادەنرێت بەهۆیەوە لە تایوان یەک کەس و لە چین لە هەرێمی فوشییەن، ٧ کەس و لە هەرێمی سیسیان، ٦ کەس گیانیان لەدەستدا و هاوکات ١٤ کەسی دیکەش تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنن.
حکوومەتی چین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کەوا بەهۆی گەردەلوولەکەوە ٤٠١ هەزار هاووڵاتی ئاوارە بوون و ٥١٢ ملیۆن دۆلار زیانی ماددی بەر هەردوو ناوچەکە کەوتووە.
بە گوتەی شارەزایانی کەشناسی لە تایوان مەترسی سەرهەڵدانی گەردەلوولێکی دیکەی بەهێز بەناوی گەردەلوولی "مالاکاس" لە ئارادایە کە خێرایی توندەباکەی دەگاتە ١٨٠ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا و بە ئاراستەی تایپەی پایتەختی وڵات هەڵدەکات و هەر بۆیەش ئەمڕۆ لە سەرتاسەی وڵاتەکە پشوو راگەیەنرا.