Beijing
په‌كین – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین، ڤوانگ یی رایگه‌یاند كه ئیداره‌ی په‌كین به‌نیاز نییه ئه‌و 'بۆشاییی هێز'ه‌ی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێی ده‌هێڵێت پڕ بكاته‌وه.
رۆژنامەی Global Times بڵاوی كرده‌وه دوای كۆبوونه‌وه‌ی ڤانگ له‌گه‌ڵ هاوتا توركی و ئێرانییه‌كه‌ی له په‌راوێزی رێكخراوی هاریكاریی كه‌نداو كه له چین ئه‌نجام درا، ناوبراو تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نییه كه پێی وایه له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی بوونی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ناوچه‌كه 'بۆشاییی هێز' دروست بكات و گوتوویه‌تی "ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌ستڕۆیشتووی ناوچه‌كه‌ن. شتێك نییه به ناوی دروستبوونی بۆشاییی هێز له‌وێ و ئه‌وان پێویستیان به‌وه نییه كه‌س خۆیان لێ بكاته كوێخا".
ڤانگ به سه‌رنج خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست خاوه‌ن مێژوویییه‌كی دێرین، كولتووری تایبه‌ت و سه‌رچاوه‌ی ژێرخانی ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان ده‌مێكه به ده‌ست شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه ده‌ناڵێنێت، گوتوویه‌تی "چین به‌رده‌وام پاڵپشت و پشتیوانه بۆ بوژانه‌وه و هێنانه‌دی سه‌قامگیریی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن