Selen Temizer,Hakan Çopur,Kasım İleri
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌كاتێكدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لێداونەکانی له‌باره‌ی ناردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی داعش و خێزانه‌كانیان بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا دووپاتده‌كاته‌وه و چۆنێتیی ناردنه‌وه‌ی 10 هه‌زار تیرۆریستیی بیانیی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ورووپی جێگای تێڕامانه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌م پێشنیازه مه‌ترسیداره‌ی تره‌مپ-ه‌وه بێده‌نگن.
تره‌مپ 21ی ئاب له لێداونێکیدا رایگه‌یاندبوو کە ئه‌گه‌ر ئه‌ورووپا هاووڵاتییانی خۆی كه چوونه‌ته ریزه‌كانی داعشه‌وه وه‌رنه‌گرێته‌وه، "ئه‌مریكا چاره‌یه‌كی دیكه‌ی نامێنێت جگه له ناردنه‌وه‌یان" و به‌م جۆره جارێكی دیكه چاره‌نووسی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی هێنایه‌وه نێو رۆژهڤهكان.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش رایده‌گه‌یه‌نن، ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریسته بیانییانه‌ی داعش كه له سووریا ده‌ستگیركراون به خێزانه‌كانیانه‌وه، نزیكه‌ی 10هه‌زار ده‌بن.
به‌شێك له‌و كەسانه له كێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر لە سنووری پارێزگای دێرازۆر رۆژهەڵاتی سووریا كه وه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش به‌كاردێت، له‌گه‌ڵ به‌ندیخانه‌كانی قامیشلۆ، حه‌سه‌كه، مالیكییه، ته‌بقه و ره‌ققه له‌ژێر كۆنترۆڵی رێکخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌دا به‌ندن.
بابه‌تی ئه‌وه‌ی 10 هه‌زار تیرۆریستی بیانی به‌چ رێگایه‌ك ده‌نێردرێنه‌وه ئه‌ورووپا جێگای تێڕامانه.
په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو وه‌ڵامی روونیان بۆ ئه‌و پرسیارانه ده‌ست نه‌كه‌وت كه له‌باره‌ی ئه‌و پێشنیازه مه‌ترسیداره‌وه رووبه‌ڕووی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌ورووپا و كۆشكی سپی-یان كردووه‌ته‌وه.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن، سیان رۆبێرتسن له لێداونێکی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند کە ناتوانێت هیچ هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ لێداونەکەی تره‌مپ بكات و سه‌رچاوه‌كانی كۆشكی سپیش له‌وباره‌وه بێده‌نگییان هه‌ڵبژارد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ لە 17ی شوباتی رابردوو رایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپا هاووڵاتییه‌كانیان وه‌رنه‌گرنه‌وه، جێگره‌وه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت بژارده‌ی ئازادكردنیان بێت.